ناســاندنی سایتی pixlr
سایتی pixlr بێگومان یەكێكە لە سایتە هەرە باشە ئۆنلاینەكانی گرافیكی، ئەوانەی كاری گرافیكی دەكەن بە زۆری لە پرۆگرامی فۆتۆشۆپ سوود وەردەگرن، پرۆگرامی فۆتۆشۆپ دەكرێ بڵێین یەكێكە لەباشترین پرۆگرامەكانی گرافیكی، بەڵام چونكە قەوارەی پرۆگرامەكە لەسەر كۆمپیوتەر زۆرە، یان هەموو كۆمپیوتەرێك ئەو پرۆگرامەی لەسەر نییە، لەكاتێكی وادا سایتی www.pixlr.com جێگای فۆتۆشۆپی گرتۆتەوە، بەبێ ئەوەی كە هیچ بارگرانییەك بۆ كۆمپیوتەر بێنێتە پێش، دەتوانن بە كردنەوەی ئەم سایتە فۆتۆشۆپێكتان لە ئەنتەرنێتدا بۆ بكرێتەوە و گشت ئەو ئەركانەی پێویستە لەسەر وێنەیەك جێبەجێی بكەن لەم سایتەدا بە ئاسانی جێبەجێ دەكرێت.
2010-01-29  
مافه‌كان پارێزراون بۆ كورد دیزاین