هەفتەی پێشوو بە خستنە ڕووی تۆڕگەر(: وێب براوسێر)ـی كرووم كە بۆ دوو سیستمی ئیشپێكردن(ئۆپرەیشن سیستم)ـی لینۆكس و مەكینتۆش بە خێراییەكی باوەڕپێنەكراو و سەرسوورهێنەر پێشەنگی تۆڕگەڕەكانی دیكە بكەوێت بەتایبەت لە تۆڕگەڕی سافاری ئەپڵەوە. پاشین ئامارەكانی مانگی پێشوو پیشانی داوە سافاری 4.4ـی بازاڕەكانی جیهانی ئەنتێرنێتی لە هی خخۆی كردبووەوە و، كروومی گووگڵیش 4.37ـی بازاڕی بەكارهێنەرەكان، كە ئەمە پیشان دەدات ئەگەر چی تەنیا یەك ساڵە ئەو تۆڕگەڕەی گووگڵ هاتووە بەرهەمەوە بەڵام هەتا ئێستا تووانیویەتی ڕەكەبەرایەیتی گەورە تۆڕگەڕی جیهان وەك: سافاری ئێكسپلۆرێر و هتد بكات.
|