کۆمپانیا گوگل رایگه‌یاند، به هۆی بوونی چاڵی ئه‌می له ناو به‌رنامه‌ی گه‌ڕۆکی ئینته‌رنێت ئێکسپکۆرێری6، تا کۆتایی مانگی ئادار، پشتیوانیی ته‌کنیکیی خۆی له‌م به‌رنامه‌یه راده‌گرێت.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، گوگل گوتوویه‌تی، زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانی سایتیه‌کانی به‌ڵگه‌یی گوگل(Google Docs) و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی داڕشتنی سایت(Google Site) له‌م رێککه‌وته‌وه، له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئێکسپلۆرێری6 کار ناکه‌ن.
به پێی راپرۆرته‌کان، کاری سایته‌کان له‌سه‌ر ئێکسپلۆرێری6 راده‌گیرێت. ئه‌م کۆمپانیایه داوای له به‌کارهێنه‌ارانی ئینته‌رنێت 6Explorer کردووه، به‌رنامه‌ی خۆیان پێشکه‌وتوو بکه‌ن.
پسپۆڕان گوتوویانه، ئێکسپلۆرێی6 به هۆ بوونی چاڵێکی ئه‌منی، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ک کردن‌دا لاوازه.
به پێی راپۆرته‌کان، هه‌کێره‌کانی چینی هه‌ر به هۆی ئه‌م خاڵه لاوازه توانیبوویان ره‌خنه بکه‌نه ناو کۆده‌کانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ.
نزیکه‌ی 20له‌سه‌دی به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، ئینته‌رنێت ئێکسپلۆرێری6 به‌کار دێنن.
مایکرۆسۆفت که خاوه‌نی ئێکپلۆرێری6ـه، سێ هه‌فته به‌ر له کاتی دیاری کراو، بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م به‌رنامه‌یه، هه‌وڵه‌کانی خۆی به گه‌ڕ خستبوو.
هه‌ندێک له کۆمپانیاکان داوای کۆتایی هێنان به ئیته‌رنیت ئێکسپلۆرێری6یان کردووه.
کۆمپانیای مایکرۆ سۆفت" گوتوویه‌تی، تا کۆتایی ساڵی2012، پشتیوانی له ئێکسلۆرێری 6 ده‌کات. |