قوتابییه‌كی زانكۆ بیرۆكه‌یه‌كی خسته‌ڕوو كه ده‌كرێت كه‌رولاله‌كان بتوانن سوود له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی گه‌یاندن وه‌ربگرن.
پڕۆژه‌ی (سۆیۆن كیم) بریتییه له ئامێرێك كه ده‌ق بۆ ده‌نگ و ده‌نگ بۆ ده‌ق ده‌گۆڕێت، ئه‌و ئامێره شاشه‌یه‌كی له‌مسی هه‌یه كه ده‌كرێت تیایدا وشه و ژماره و هێمای تێدا بنووسرێت، به هۆی نه‌رمه‌واڵه‌ی ناو ئامێره‌كه بۆ ده‌نگ بگۆڕدرێت و بۆ كه‌سی ئه‌و به‌ری سه‌رهێل بنێردرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێره ده‌نگی به‌رامبه‌ر بۆ نووسین ده‌گۆڕێت و كه‌سی كه‌رولال ده‌توانێت له‌سه‌ر شاشه‌ی ئامێره‌كه‌ی قسه‌كانی به‌رامبه‌ری بخوێنێته‌وه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه جارێ وه‌كو بیرۆكه‌یه‌ك خراوه‌ته‌ڕوو و بڕیار له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی ره‌قه‌واڵه و نه‌رمه‌واڵه‌ی ئه‌و ئامێره نه‌دراوه. |