دادگای ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به چالاكییه‌كانی كۆمپانیای گوگل له بواری به ئێنته‌رنێتی كردنی كتێبه‌كان ده‌ربری و رایگه‌یاندووه، گرێبه‌سته‌كانی گوگل له‌گه‌ڵ نووسه‌ران كێشه و گیروگرفتی زۆری هه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "دیلی گلۆبال ئای تی"، دادگای ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی له كار و چالاكییه‌كانی كۆمپانیای گوگل سه‌باره‌ت به ئێنته‌رنێتی كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌رانی سه‌رتاسه‌ری جیهان گرتووه و ئه‌و كاره به شتێكی نایاسایی دێنێته هه‌ژمار كه به پێچه‌وانه‌ی یاسای مافی نووسه‌ره.
به پێی راگه‌یاندراوی دادگای ئه‌مه‌ریكا، گرێبه‌سته‌كان نێوان كۆمپانیای گوگل وه‌كو لایه‌نی یه‌كه‌م و نووسه‌رانی ئه‌مه‌ریكی وه‌كو لایه‌نی دووه‌م، ئاماژه‌ی به سه‌رجه‌م مافه‌كانی نووسه‌ر نه‌داوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه له داهاتوودا كێشه و گیروگرفتی زۆری لێبكه‌وێته‌وه.
شاره‌زایان و پسپۆران له سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ن، كۆمپانیای گوگل سه‌ره‌رِای ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا كردوویه‌تی، وه‌كو لایه‌نی یه‌كه‌می گرێبه‌ست خاوه‌ن مافی تایبه‌تییه به به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نی دووه‌می گرێبه‌سته‌كان.
كۆمپانیای گوگل له ساڵی (2005) تاكو ئێستا به ئه‌نتێه‌رنێتی كردنی كتێب له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا سه‌رقاڵه. هره چه‌نده ره‌خنه‌ی زۆریشی ئاراسته كراوه. |