پرۆگرامی Stellar Phoenix Windows Data Recovery فایلە سڕاوەكان دەدۆزێتەوە
سڕینەوەی زانیاری لەسەر سیستەمەكان یەكێكە لەو گرفتە سەرەكییانەی كە بۆ زۆر كەس دێتە پێش، لەكاتی سڕینەوەی زانیاری لەسەر كۆمپیوتەر جا ئەو زانیارییە دەقێكی نووسین بێت، یان فایلێكی ڤیدیۆیی یان وێنەیەك، گرفتی گەورە دەخوڵقێنێت. بۆ نموونە ئەگەر زانیارییەكانی تایبەت بە كۆمپانیایەك لەسەر سیستەم بسڕێنەوە، ئەوكاتە كۆمپانیاكە تووشی زیانێكی قەرەبوو نەكراو دێت. بۆ گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەكان زۆر پرۆگرام هەن كە هەركام توانای تایبەت بەخۆیان هەیە. پرۆگرمی Stellar Phoenix Windows Data Recovery یەكێكە لەو پرۆگرامانە، بەڵام تواناكانی زیاترن لە پرۆگرامە هاوشێوەكانی. پرۆگرامی ناوبراو سەرەڕای گەڕاندنەوەی فایلەكان، دەكرێ پارتیشنە سڕاوەكانیش بگەڕێنیەوە. هەروەها دەتوانی زانیاری سەر فلاش میمۆرییەكان، میمۆری كامێرا و مۆبایل و هتد، بگەڕێنیەوە. تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەو پرۆگرامە ئەوەیە كە دەتوانی لە كۆمپیوتەرێك كە هاردەكەی تێكچوو بێت، فایلەكان بگوازێتەوە.
2010-02-10  
مافه‌كان پارێزراون بۆ كورد دیزاین