زۆر جار كە نیازمانە DVDیەك كۆپی بكەین، دوای تەواو بوونی كۆپییەكە دەبینین، DVDیەكە سووتاوە و هیچ زانیارییەك نەچۆتە سەری یان ئەگەر چووبێشت بە ناتەواوی چووە. بۆ بەرگری كردن لەو حاڵەتانە پێویستە ئەو هەنگاوانە بگرنە بەر.
• لەكاتی كۆپی كردندا، هێڵی ئینتەرنێت ئەكتیڤ نەبێت.
• بەر لەخستنە سەری DVD یان CD خاوێنی بكەنەوە، چونكە زۆرجار دەبینین بەهۆی پیسبوونی پەنجەكانمان ئەوانیش پیس دەبن.
• بۆ خاوێن كردنەوەی CDیەكان لە پارچەی تایبەت بە خاوێنكردنەوەی شاشەی كۆمپیوتەر سوود وەربگرە.
• بەر لە كۆپی كردن بە ماجیك لەسەری مەنووسە.
• لەكاتی كۆپی كردندا كۆمپیوتەرەكە، یان لاپتۆپەكە لە شوێنی خۆی مەجوڵێنە.
• ئەگەر بكرێ بە كوردی یان بە عەرەبی ناوی فایلەكان، یان ئەو فۆلدەرەی فایلەكانی تێدایە مەنووسن.
• دەبێ ئەو فایلەی كە دەیخەیە سەر CD یان DVD كەمتر بێت لە قەوارەی CD یان DVDیەكە. |