گرفتی كەمبوونی خێرایی ئینتەرنێت بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە سیستەمی تەلەفۆن سوود وەردەگرن، هەروەها بۆ ئەوانەی سیستەمی Dial-upیان هەیە، ئەوەیە كە ناتوانن بە خێرایی فایلەكانیان لە ئینتەرنێت دابەزێنن، یان فایل وەربگرن. كۆمەڵێك پرۆگرام هەن كە ئەركی خێراكردنی ئینتەرنێتیان هەیە، پرۆگرامی Flash Speed200% یەكێك لەو پرۆگرامانەیە كە بەڕاستی هێڵی ئینتەرنێت خێرا دەكات. پرۆگرامی ناوبراو بۆ زۆربەی سیستـەمـــەكـــانــی وەرگری ئینتەرنێت سوودی هەیە. دەتوانی تاكو ئاستی 200% خێرایی ئینتەرنێت بەرێتە سەرێ. |