دەزگای بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتاڵی كۆریایی (Keti) ئامێرێكی مۆبایلی بەرهەمهێناوە كە بە Eye glass ناسراوە، ئەو مۆبایلە دەتوانێ وێنەكان لەسەر پانتایی دیوارو پەردە و هەر شتێك نیشانبدات. دەبێ بگوترێ بەهۆی پرۆژكتۆرێكی پێشكەوتوو كە لە مۆبایلەكەدا هەیە ئەو ئەركە جێەجێ دەبێ. جگە لەوەش جیاوازی ئەو پرۆژكتۆرە لەگەڵ پرۆژكتۆری دیكە ئەوەیە كە وێنەكان سێ رەهەندی نیشاندەدات. شایانی ئاماژە پێدانە كە ئامێری ریمۆت كۆنترۆڵیشی لەگەڵدایە. |