ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتیی ئه‌وروپا، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر هاوبه‌شیی دوو گه‌وره کۆمپانیای "مایکرۆسۆفت" و "یاهو" ده‌ربڕیوه.
ئه‌م دوو کۆمپانیایه، له ته‌ممووزی ساڵی رابردوو، پلانێکی هاوبه‌شیان راگه‌یاند بۆ گه‌ڕانی ئینته‌رنێتی و رکابه‌ری له‌گه‌ڵ گوگل.
به پێی ئه‌م پلانه، یاهو بۆ گه‌ڕانی ئینته‌رنێتی، که‌ڵک له گه‌ڕۆکی "بینگ"ی مایکرۆسۆفت وه‌رده‌گرێت و داهاتی ئه‌مه‌ش له نێوان ئه‌م دوو کۆمپانیایه به‌ش ده‌کرێت.
بازاڕی گه‌ڕانی ئینته‌رنێت، ساڵانێکه له ده‌ست گوگل دایه و مایکرۆسۆفت ده‌یه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یاهو، به‌شی خۆی له‌م بازاڕه زیاد بکات.
کۆمیسیۆن ئه‌وروپا، ئه‌م پلانه‌یان خستۆته به‌ر لێکۆڵینه‌وه و رایانگه‌یاندووه که ئه‌م پلانه‌ی مایکرۆسۆفت و یاهو، زه‌ره‌ری بۆ رکابه‌ریی کارا له بازاڕ نییه.
ئه‌م کۆمیسیۆنه گوتوویه‌تی، 90له‌سه‌دی بازاڕی گه‌ڕانی ئینته‌رنێت له‌ده‌ست گوگل دایه و ته‌نیا 10له‌سه‌دی به‌شی مایکرۆسۆفت و یاهوه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکاش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌م پلانه ده‌ربڕیوه.
"ستیڤ بالمێر" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی مایکرۆسۆفت، ره‌زامه‌ندیی دامه‌زراوه چاودێرییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپای له‌سه‌ر ئه‌م هاوبه‌شییه، به گرنگ له‌قه‌ڵم‌دا و گوتی، ئه‌م هاوبه‌شییه، خزمه‌تی زیاتر پێشکه‌ش به به‌کارهێنه‌ران و ریکلامه‌کان و بڵاوکه‌ره‌وه‌کان ده‌کات.
"کارۆڵ بارتز" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاهوش گوتوویه‌تی، ئه‌م هاوبه‌شییه، هانگاوێکی گرینگه له گه‌ڕانی ئینته‌رنێت‌دا.
ئه‌مه له کاتێک‌دایه، توێژه‌ران گوتوویانه، ئه‌م هاوبه‌شییه، کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی به‌شی گوگل له بازاڕ ناکات، چونکه مایکرۆسۆفت و یاهو زۆر له گوگل له‌پاشترن.
سه‌رچاوه: بی‌بی‌سی
|