پسپۆران ئاماژه به دروستبوونی سكانه‌رێكی تایبه‌تی ده‌ده‌ن كه وه‌كو خێراترین سكانه‌ری جیهان بۆ كتێب دێته هه‌ژمار.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئه‌لێكترۆنیسا"، ئه‌و سكانه‌ره خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی هه‌ستیاری گرێ‌دراو به كامێرای پێشكه‌وتووه كه ده‌توانێت له هه‌ر چركه (1000) لاپه‌ره‌ی كتێب سكان بكات، ئه‌وه‌ش به ریكۆردێكی نوێ له‌و بواره‌دا دێته هه‌ژمار.
پسپۆران پێیان وایه له رێگای ئه‌و سكانه‌ره كوالیتی خزمه‌تگوزاری بۆ به‌كاربه‌رانی ئێنته‌رنێتی په‌ره‌ده‌سێنێت. كامێرای پێشكه‌وتووی ئه‌و سكانه‌ره سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی یه‌ك كتێب ده‌ناسێته‌وه و به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی ده‌ریان ده‌خات.
تاكو ئێستا نرخی ئه‌و سكانه‌ره ده‌ستنیشان نه‌كراوه و برِیار وایه له داهاتوو رێژه‌یه‌كی زۆر لێی به‌رهه‌م بێنرێت. |